دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتی لە شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوۆرز ل

٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوۆرز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خالەکیوەی ٢٧٢١ (٢٢ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شنۆ چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ساڵح حەسەن پوور، عیسا حەسەن پوور، هادی ڕاه ئاوەرد و عەلی حەسەن پوور دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٠ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لاوێکیان بە ناوی “هادی خاڵندزاده” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی بە شداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، سقز و مەریوان هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە