دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە شنۆ

هەنگاو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە حوکمی بەندکران بەسەریاندا سەپاوە دەستبەسەر و ڕ

٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٨:٣٤

 

هەنگاو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە حوکمی بەندکران بەسەریاندا سەپاوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراون.

بوپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٠١٩ )٢٣ی دێسامبری ٢٠١٩)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “محەمەد ئەمین قازی”، “یوسف ئەحمەدی” و “کامڵ ئەحمەدی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵەی حوکمەکەیان خۆیان ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش کوروش عەزیزی کە لەگەڵ ئەوان دەستبەسەر و حوکم درابوو، خۆی ڕادەستی بەندیخانەی شنۆ کردبوو.

ئەو چوار هاووڵاتییە لەگەڵ ٣ کەسی دیکە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٨ (ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

مانگی خەرمانانی ئەمساڵ دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ ئەو حەفت کەسەی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر کام بە ٤ ساڵ بەندکران مەحکووم کرد.

بەپێی ئەو حوکمە هەر یەک لە کوروش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، محەمەد ئەمین قازی، مەغدید محەمەدزادە، یوسف ئەحمەدی ، تەیب بامروەت و کامڵ ئەحمەدی هەر کامەیان حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ئەو ٧ کەسە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە