دەستبەسەر کرانی ٥٨ کەس لە مانگی ڕابردوو، ٨٤٪ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی بووە

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٨٤٪ی ئەو کەسانە بە تۆ.

١١ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٢:٤٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٨٤٪ی ئەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٨ (مانگی ٨)، لانیکەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ئامارانە، ٨٤٪ی ئەو کەسانە کەدەکاتە ٤٩ کەس، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون. هەر لەو ماوەیەدا ٦ چالاکی مەدەنی، ٢ پێشمەرگە، چالاکێکی کرێکاری و کۆڵبەرێکیش دەستبەسەر کراون.

زۆرترین ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون لەپارێزگای سنە بووە کە ٢١ حاڵەتی دەستبەسەر کران تێیدا تۆمار کراوە. هەروەها لەپارێزگای ئورمیە ٢٠ کەس، کرماشان ١٥ کەس و ئیلامیش ٢ کەس دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە شاری ڕوانسەر دەستبەسەر کراوە کە ١٢ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون. هەروەها لەشارەکانی شنۆ ١١ هاووڵاتی و مەریوانیش ١٠ هاوولاتی دەستبەسەر کراون.

دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ژن و ٥٦ کەسیان پیاو بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە