دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٩:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٣ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکیان بە ناوی سادق فەتحی خەڵکی گوندی نزاز سەر بە شارۆچکەی سیروان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سادق فەتحی بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی پێ نیشان بدرێت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە.

دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە