دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کاویس عەبدوڵڵازادە سەرەتای ئەم حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستب

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٥١


هەنگاو: پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کاویس عەبدوڵڵازادە سەرەتای ئەم حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، کاویس عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی ترشکان سەر بە شاری مەهابادە و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کاویس عەبدوڵڵازادە لە بەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە