دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گاوارە

هاووڵاتییەکی خەڵکی گاوارە سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوی ساسان دانەزەن تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٤ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیت

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٥:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گاوارە سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوی ساسان دانەزەن تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٤ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سەردەشت دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ساسان دانەزەن لەلایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کە ویستوویەتی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە