دەستبەسەرکران و گواستنەوەی دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

١١ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢١:٠٣

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١ی دێسامبری ٢٠٢١) دوو چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی مامۆستا بێهرووز براخاس و هووشەنگ چەمەن بڕ بۆ بەندی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراونەتەوە.

ئەم دوو چالاکە مەزهەبییە ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەر دوای ٣٣ ڕۆژ بەندکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوونەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبر)لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرابوونەوە.

 جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا بھێرووز براخاس و هووشەنگ چەمەن بڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ گرووپە توندئاژۆ ئسیلامییەکان تۆمەتبار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە