دەستبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵ لە ئورمیە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە بێ گوێدانە هیچ چەشنە رێکاری یاسایی

٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:٠٧

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە بێ گوێدانە هیچ چەشنە رێکاری یاسایی سەبارەت بە کەسانی ژێر ١٨ ساڵ، بە گومانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەمە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) ،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە  دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی" و " نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.

شایانە باسە ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون و هیچ چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە