دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەراوقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٢٩


هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەراوقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریانیان کردوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە