دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ و مەریوان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

٦ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:٤١

 

 هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "یاسین رەئاوەر" تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای ئەوەی دەستبەسەرکراوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی ڕوون نیە.

لەلایەکی دیکەوە ، رۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان ٢٧٢١ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، محەمەد ڕەسائی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش" دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ڕەسائی ڕۆژی چوارشەممە لە رێگەی پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی محەمەد ڕەسائی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە