دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بۆکانی

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:١٤

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەمە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیەک بە ناوی ”ئارمان نەسیری” کوڕی عەوسمان و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە بۆکانیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ئارمان نەسیری تەمەن ٣٧ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و دانیشتووی ئەمیراوای بۆکان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە