دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دیواندەرە

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری دیواندەرە، کەسێکی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٥:٥٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری دیواندەرە، کەسێکی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەری ٢٧٢١ (٦ی جولایی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە و هاووڵاتییەکیان بە ناوی "ئەحمەد سادقی" تەمەن ٤٦ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد سادقی لە گوند سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و هەروەها شێونی ڕاگیران ئەم هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوو سی هاووڵاتی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئەمجەد مورادی، زانیار مورادی و دلێر شامحەمەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و تا ئێستا لە دەستبەسەرگە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە