دەستبەسەرکرانی یەکێک لە ناڕازییەکانی کانزای زێڕی ئاق‌دەڕە

هەنگاو: داریووش نیکزاد، یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی کانزای زێڕی ئاق‌دەڕە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٠١


هەنگاو: داریووش نیکزاد، یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی کانزای زێڕی ئاق‌دەڕە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو و بە پشتبەستن بە هەواڵدەریی حکوومەتی (ایلنا)، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٠ی ژۆئەنی ٢٠٢٠)، داریووش نیکزاد، بەشداربووی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی کانزای زێڕی ئاق‌دەڕە لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمە سەپێندراوەکەی کە ٢١ مانگ ڕاگیران لە بەندیخانەیە، ڕەوانەی گرتووخانەی ئاق‌دەڕە کرا.


داریووش نیکزاد ٤ ساڵ پێش هاورێ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی بو بەشدارەی مانگرتنی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کانزای زێڕی ئاق‌دەڕە پاش ٢٠ رۆژ مانگرتن دەستبەسەر و دواتر بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەک ئازاد کرابوون.


ئەم شارۆمەندە دواتر لەلایەن دەزگای دادی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ٢١ مانگ بەندکران و وەکوو ئاڵتەرناتیڤ ٥ ملوێن تمەن جەزای نەقدی بەسەردا سەپابوو کە بەبۆنەی نەبوونی توانایی بۆ پێدانی جەزا نەقدییەکە ڕەوانەی بەندیخانە کرا.


کانزای زێڕی ئاق‌دەرە یەکێک لە گەورەترین کانگاکانی ئێرانە بەڵام زیاتر لە لەسا ٩٠ی کرێکاران و فەرمانبەرانی ئەو کانگایە کەسانی ناخۆجێیین.


بێکاریی لاوانی ئەو ناوچەیە و هێنانی هێزی کاری ناخۆجێیی بۆ ئەو کانزایە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە و ئەو کرێکارانەش بەو بۆنەوە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ مانیان گرتبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە