زانیار محەممەد نەژاد چالاکی کوردی دانیشتووی تاران دەستبەسەر کرا

زانیار محەممەد نەژاد تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەپێش نەخۆشخانەی کەسرا لەلایەن هێزە

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠١:٣٨


هەنگاو: شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢

زانیار محەممەد نەژاد تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەپێش نەخۆشخانەی کەسرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار محەممەد نەژاد دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) کە چەند ڕۆژ پێش لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران بریندار کرابوو، خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەپێش نەخۆشخانەی شاری کەسەرا کۆ بوونەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە چەندین کەسی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، بەڵام تەنیا ناسنامەی زانیار محەممەد نەژاد بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە