زانیاری نوێ لە سەر کوژرانی نەسرین پەهلەوانی بە پاساوی شەرەف

هەنگاو: ژنێک و پیاوێکی گەنج لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن برای ژنەکەوە بە پاساوی نامووس و شەرەف کوژراون.

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٠٧

 

هەنگاو: ژنێک و پیاوێکی گەنج لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن برای ژنەکەوە بە پاساوی نامووس و شەرەف کوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەمە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ ( ١٠ی مەی ٢٠٢١)، لە شاری قەسری شیرین ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی "نەسرین پاڵەوانی" خەڵکی سەرپێڵی زەهاو  و پیاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی " حامید مورادی"  خەڵکی ئیلام لە لایەن برای نەسرینەوە کوژران.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مێردی نەسرین پاڵەوانی پێوەندی بە براکەی نەسرینەوە گرتووە و ناونیشانی ماڵێکی پێداوە و وتوویە کە خوشکەکەت لە گەڵ پیاوێک لەو ماڵەدایە. براکەی ناوبراویش دەچێتە شوێنەکە و بە گازی ماڵەکە هەردووکیان دەخنکێنێت.

نەسرین پەهلەوانی دای دوو منداڵ بووە و دوای کوژرانی هەتا ئێستا هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.

نەسرین لە گەڵ مێردەکەیدا کێشەی هەبووە و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەند جار چۆتەوە ماڵی باوکی و دیسان لە سەر گوشاری بنەماڵەی هەردوولا گەرابۆوە ماڵی مێردەکەی.

شایانی باسە کە پزیشکی دادی قەسری شیرین پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەو دوو کەسە بە هۆی گازی ماڵەوە خنکێندراون، بەڵام دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەو دوو کەسە خۆیان کوشتبێ.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی پاڵەوانی، بنەماڵەی نەسرین تەنانەت رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشییان بەڕێوە نەبردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە