زاهیر ڕووزخوون بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ (کۆتایی ئاگۆست) دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٣:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ (کۆتایی ئاگۆست) دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرای ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، زاهیر ڕووزخوون، هـاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد دوای ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر ڕووزخوون لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستان تۆمەتبار کردووە.

زاهیر ڕووزخوون ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز بە ناوی حوسێن دودکانلوو میلان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرانەوە.

جێگای ئاماژەیە کە حوسێن دودکانلوو میلان هێشتا دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە