زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، چەند ڕۆژ پێش لە

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢٣:١٠

 

هەنگاو: سێشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، چەند ڕۆژ پێش لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەم سزایە لەلایەن دادوەر جەواد مستەفایی و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت بە سەر ناوبراودا سەپێنراوە و ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

زەمانە زێویە تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ماف ناسی پەیامی نووری سەقز ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و پاش ٣٣ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.

زەمانە زێویە دایکی منداڵێکی ٤ ساڵانە و لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە