ساعید بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٥:٥٠

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ساعید بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە پێی ئەو حوکمە ساعید بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بە سەردا سەپاوە. واتە لە لە ماوەی ٢٠ مانگدا ئەگەر هەر تاوانێک بکا دەبێ ئەو دوو ساڵە بچێتە بەندیخانە.

جێگای ئاماژەیە کە ساعید بەنەفشی لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتریش بۆ ماوەی سێ ساڵ و ٦ مانگ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت بەند کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە