سامان جێرجیس ڕەپێری کرماشانی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕێگرییان کرد کە بنەماڵەی سامان جێرجیس ڕەپێری خەڵکی ئەو شارە چاویان پی بکەوێت.

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕێگرییان کرد کە بنەماڵەی سامان جێرجیس ڕەپێری خەڵکی ئەو شارە چاویان پی بکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٤ی امرسی ٢٠١٩)، بنەماڵەی  ”سامان بێهفەر“ ناسراو بە ”سامان جیرجیس“ شاعیر و هونەرمەندی ڕەپێری کرماشانی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەو ناوەندە ئەمنییە ئیزنیان نەداوە کە چاویان پێ بکەوێت و سامان ئێستاش دەستبەسەر و دادگایی نەکراوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە  ڕۆژی شەممە (٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٦ی ژانویە ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر کراوە و چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو بنەماڵەکەی دوای یەک مانگ توانیبوویان چاویان پێ بکەوێت.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە سامان جەرجیس بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندنی دوو گۆرانی“سنە دژ“ کە دوای گیان لەدەستدانی دەیان هاووڵاتی خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک  و گۆرانی“شەرمەندە“ بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی کرماشان، دەستبەسەر کراوە.

سامان جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری  موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆران بێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە