سدیق ڕوستەمی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دیواندرە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دیواندرە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، سدیق ڕوستەمی چالاکی مەدەنی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە  لەکاتێکدا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی سەردانی دادگای شۆڕشی سنەی کردبوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

سدیق ڕوستەمی، ڕۆژی شەممە (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە