سپا لە چالدێران پێش نوێژی گوندێکی دەرکرد

هەنگاو: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاکانی سونە لە کوردستان، پێش نوێژی گوندێکی چالدێران سەر ب

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٦:١٦

 

هەنگاو: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاکانی سونە  لە کوردستان، پێش نوێژی گوندێکی چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە زۆر لەو گوندە دەرکرا.

نەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٨ی دێسامبری ٢٠٢١)، مەلا جەماڵ پەناهی پێش نوێژی گوندی سگریک سەر بە شاری چالدێران بە هۆی گوشارە بەردەوامەکانی سپای پاسداران دەرکرا و ناوبراویان ناچار کرد کە ئەو ئەو گوندە بەجێ بهێڵێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چالدێرانەوە، هیزەکانی سپای پاسداران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا گوشاریان خستووەتە سەر مەلا جەماڵ پەناهی کە هاوکاری ئەم ناوەندە ئەمنییە بکات و دوای ئەوەی کە ناوبراو حازر نەبووە هاوکارییان بکات، ناچاریان کردووە کە ئەو گوندە بەجێ بهێڵیت.

گوندی سگریک سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە دانیشتوانی کورد و سونەن.

جێگای ئاماژەیە کە مەلا جەماڵ پەناهی خەڵکی ئورمیەیە و ماوەی سێ ساڵە کە لە گوندی سگریک وەکوو پێشنوێژی ئەو گوندە چالاک بووە و دانیشتوانی گوندەکە و بەتایبەت منداڵاکان پەیوەندییەکی باش و دۆستانەیان لەگەڵ ناوبراو هەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە