سپای پاسداران دوو شوانی خەڵکی باشووری دەستبەسەر و دەستی بەسەر مەڕ و ماڵاتەکانیان گرت

هەنگاو:هێزەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان دوو شوانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان دەستبەسەر کردووە.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٢١

 

هەنگاو:هێزەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان دوو شوانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی هەینی (٨ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) دوو شوانی کوردی خەڵکی (قوڕەتوو) سەربە شاری خانەقەیینی هەرێمی کوردستان، دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران نزیکی دوو کیلۆمتر چوونەتە نێو سنووری ئیدارەی گەرمیان و سەرەڕایی دەستبەسەر کردنی ئەو دوو شوانە، دەستیان بەسەر  ٢٤٧ مەڕدا گرتووە.

ئەو دوو شوانە کە باوک و کوڕ بوون، ئێستا بە دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران ئیزنی ڕۆشتنەوە بۆ هەرێمی کوردستانیان پێ نەداون و لە سەرپێڵی زەهاو ماونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە