سەرما گیانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماسی ئەستاند

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٠:٠٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە ٢٧٢١ (٢٤ی مارسی ٢٠٢١) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی "فەهیم مامدی قزل کەند" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەهیم مامدی قزل کەندی، تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی تاریکی شەو ڕێگای لێ ون بووە و ڕەقی بردووەتەوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی سەڵماس گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٢٠ (٢١ی مارسی ٢٠٢٠ هەتا ٢١ی مارسی ٢٠٢١) لانیکەم ٢٣٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٦٧ کەسیان گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە