سەقز.. هاووڵاتییەک حکومی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی پشتوانی لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشو.

١٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی پشتوانی لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان حوکمی بەندکرانی ببەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆڕشی شاری سەقز هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو شارەی بەناوی ”عەتا ڕەحمان زادە“ تەمەن ٥٠ ساڵ بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کرد.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکەمی داگای شۆڕش و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ و ”پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان“ بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپێندراوە.

عەتا ڕەحمانزادە ناسراو بە ”شەماڵ سەقزی“ ڕەزبەی ساڵی ٢٧١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی ٧٠ ملوین تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە