سەوڵاوا/ کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە هەڵدێرێکەوە خرایە خوارەوە

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر کردووە و دواتر لە هەڵدێرێکەوە بەریان داوەتەوە و دە

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٥:٣٥

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر کردووە و دواتر لە هەڵدێرێکەوە بەریان داوەتەوە و دەستیان بەسەر باری ٤٥ کۆڵبەردا گرتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٣٠ دەقەی بەرەبەیانی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هیزەکانی سپای پاسداران لە پایگای ژاڵانەی سەوڵوا کۆڵبەرێکیان بە ناوی “عەبدولباسیت” دەستبەسەر و دواتر لە هەڵدێری “گناورا” خستوویانەتە خوارەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولباسیت خەڵکی مەریوان بووە و سەر، دەس، دەمووچاو و مل و پشتی بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

هاوکات، ئەو هێزانە دەستیان بە سەر باری ٤٥ کۆڵبەری دیکەی هاوڕێی عەبدولباسیت گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە