سەپاندنی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر ١٠ چالاکی مەدەنی دژ بە کوشتنی کۆڵبەران

هەنگاو: دە چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران ح

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٤٦


هەنگاو: دە چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران حوکمی بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنیان بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(٢٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، ١٠ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری بانە لەلایەن دادسەرایی گشتیی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٧ کە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران ڕیکخرابوو، سەرجەم حوکمی ٣٠ مانگ بەندکران، لێدانی ٢٥٠ قامچی و پێبژاردنی ٢٥٠ میلیۆن تمەن پارەیان بەسەریاندا سەپێندرابوو.


هەواڵنێری هەنگاو لە بانە لەمبارەوە ڕایگەیاند هەرکام لە ئەم هاووڵاتیانە حوکمی ٣ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٥ قامچی و پێبژاردنی ٢٥ میلیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێندراوە.


ناسنامەی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە:
١_ موحسێن قادری ٢_ سەردار ئەمین پور ٣_ یاسین عوسمانی ٤_ بەرزان رەحیمی ٥_ ئازاد مەحموودزادە ٦_ شەهرام ساڵحی ٧_ ئاکام ئەحمەدی ٨_ عێزەت ئەحمەدی ٩_ مەهدی ئەرخەوانی ١٠_ رێبوار سالحی


ئەم هاووڵاتیانە لە ڕیکەوتی ١٤ی خەرمانانی ٢٧١٧ (٥ی دێسامبری ٢٠١٧) لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش بینای فەرمانداری شاری بانە بۆ مەحکوم کردنی کوژرانی دو کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە