سەپاندنی حوکمی یەک مانگ دەستبەسەر کرانی کاتی بە سەر کورش عزیزی

هەنگاو: دادگای شاری شنۆ بۆ یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییەی ئەو شارە، حوکمی دەستەبەسەرکرانی کاتی دەر کردووە.

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:١٦

 

هەنگاو: دادگای شاری شنۆ بۆ یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییەی ئەو شارە، حوکمی دەستەبەسەرکرانی کاتی دەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دادگایی شاری شنۆ، کورش عەزیزی بە یەک مانگ دەستبەسەرکرانی کاتی مەحکووم کردوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کورش عەزیزی دوای ئەوەی ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

کورش عەزیزی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە