شنۆ.. کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ خۆی هەڵواسی

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٨:١٣

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی شەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، کچێکی مێرمنداڵی دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵەی ”ئاشنا مەحموودی“ کچی واحید ڕاگەیاند.

ئەو مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاشنا ساڵی ڕابردووش هەوڵی خۆکوژی دابوو کە بنەماڵەکەی توانیبوویان پێشی بگرن و لە مردن ڕزگاری بکەن.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٨ ڕۆژی یەکەمی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ ٥ ژن و کچی کورد لەشارەکانی ئورمیە، بۆکان، مەریوان، ڕوانسەر و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە