شوانێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا + ئامار

شوانێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا + ئامار

08:54 - 23 September 2020

 

هەنگاو: شوانێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران و بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری چۆمانی شاری بانە تەقەیان لە شوانێک کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسننامەی ئەو شوانەی ”کەیوان قادرپوور“ ڕاگەیاندووە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٧ شوان لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.