شەماڵ سەقزی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٠:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٧ی ژانویەی ٢٠١٩)، عەتا ڕەحمان زادە تەمەن ٥٠ ساڵ و دانیشتووی شاری سەقز دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.

عەتا ڕەحمان زادە (شەمال سەقزی) کوڕی حاجی عەلی، بەهار ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی داگای شۆڕشی سەقز و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ و ”پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان“ بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپێندراوە.

ناوبراو  ڕەزبەی ساڵی ٢٧١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکی ئازاد کرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە