شەهاب ئەحمەدی ئازەر ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هەنگاو: شەهاب ئەحمەدی ئازەر چالاکی سیاسی و خوێندکاری کورد دوای دەستبەسەر کرانی بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: شەهاب ئەحمەدی ئازەر چالاکی سیاسی و خوێندکاری کورد دوای دەستبەسەر کرانی بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” بەیانی ڕۆژی سێشەممە (١٩ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١٠٧ ژوئیەی ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دوایی هێرش بردنە سەر ماڵی شەهاب ئەحمەدی ئازەر خوێندکاری دوکتورایی بیومکانیک، ناوبراویان دەستبەسەریان کرد.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەحمەدی ئازەر وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە شەهاب دوای دەستبەسەر کرانی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.

شەهاب ئەحمەدی ئازەر لە مانگی بامەنەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر  کەل و پەلی تاکە کەسی شەهاب  وەکوو مۆبایل و لەبتابی ناوبراو گرتووە.

ئەم چالاکە خوێندکاری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جاری دیکە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە