شەڕێکی قورس لە مەریوان هاتە ئاراوە و ١٦ پاسدار کوژران و بریندار بوون

هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە سنوورەکانی مەریوان ڕووی دا.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە سنوورەکانی مەریوان ڕووی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەو تێکهەڵچوونە لە کاتژمێر ٢ تا ٤ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ( ٣٠ پووشپەر ٢٧١٨/ ٢١ ژوئیە ٢٠١٨) لە دەورووبەری دەرێ و نەشکاش ڕووی داوە.

بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانە ی بە هەنگاو گەیشتوون، لەو تێکهەڵچوونەدا ١١ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون، دوو کەس لە کوژراون خەڵکی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە بوون.

تا ئێستا هیچ حیزبێک بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوو گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەریوان لەگەڵ سپای پاسداران شەر و تێکهەڵچوونیان هەبووە.

دوایی ئەم تێکهەڵچوونە، شاری مەریوان بە شێوەیەکی چڕ میلیتاریزە کراوە کوژرا و بریندارەکان سپای پاسداران بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی گوازراونەتەوە. لە ئێستا کۆپتەرەکانی سپا بە ئاسمانی شاری مەریوان دەسووڕێنەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن  کە ئەو هێزە کوردییە بە چەکی قورسی ئار پی جی هێرشێ کردووەتە سەر پایەگایی ئاوایی دەرێ و خەساری زۆری پێگەیشتووە.

میدیا حکوومەتییەکانی ئێران هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێکیان لە سەر ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە