عێرفان ساعدپەنا بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

ەنگاو: عێرفان ساعدپەناه، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کە پێشتر دەستبەسەر کرابو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٦:٤٥

 

ەنگاو: عێرفان ساعدپەناه، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کە پێشتر دەستبەسەر کرابو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بانەمەڕ٩٧/ ٢٢ئاوریلی ٢٠١٨) عێرفان ساعدپەناه، خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری سنە دوایی ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

عێرفان ڕۆژی سێشەممە (٢٩ ڕەشەممەی ٢٧١٧/ ٢٠ی مارسی ٢٠١٨) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ ١٢ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری دەستبەسەر کرابوو، دواتر ئەم ١٢ کەسە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەم چالاکە مەدەنیە تا ئێستا چارەنووسی ناروونە و هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نیە.

عێرفان ساعدپەنا تەمەن ٣١ ساڵان و خوێندکاری قۆناخی کارناسی باڵای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی خارەزمی تارانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە