عەبدوڵڵا چاوشی لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: هونەرمەندێکی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کر

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٣:٤٢

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو، دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشممەی ٢٧٢٠ (١ی مارسی ٢٠٢١)، عەبدوڵڵا چاوشی هونەرمەندی خەڵکی بۆکان دوای تەواوبوونی ماوەی ٦ مانگەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

عەبدوڵلا چاوشی خەڵکی گوندیۆحاجی لەکی بۆکان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشەپەڕی ٢٧٢٠ (٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم هونەرمەندە کوردە دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

عەبدوڵڵا جاوشی پاییزی ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی خۆی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ناساندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە