عەتا فەتاحی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە سەرەتای مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:١٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە سەرەتای مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، عەتا فەتاحی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

عەتا فەتاحی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرابوو.


ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان خستووەتە پاڵ ئەو لاوە کوردە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە