فریشتە چراغی رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو دەستبەسەر کرا

هەنگاو: فریشتە چراغی، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٠:١٩

 

هەنگاو: فریشتە چراغی، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەز(٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “فریشتە چراغی” رۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو و ناوبراویان دەستبەسەر کردوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی چراغی وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، فریشتە چراغی دوای دەستبەسەر کران لەلایەن  ئیتلاعاتی سپاوە بۆ شاری کرماشان گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، فریشتە چراغی لە ڕۆژی یەکەمی خۆپێشاندانەکانی شاری سەرپێڵ زەهاو، دەستبەسەر و دوای چەند ڕؤژ ئازاد کرابوو.

فریشتە چراغی، رۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی ناسروای خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاوە کە  دوای بوومە لەرزەی ئەو شارە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە گەیاندنی دەنگی خەڵکی ئەو ناوچەیە و ڕووماڵ کردنی هەواڵەکان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە