فیتوای جیهاد دژ بە کوردەکان پاش ٤١ ساڵ درێژەی هەیە + ئامار

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٠٢


هەنگاو: چل و یک ساڵ پێش و تەنیا چەند مانگ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، خومەینی ڕێبەری ئەوکاتی ئێران بە دەرکردنی فیتوای جیهاد دژ بە کوردەکان شەڕێکی گشتگیری بە سەر کوردەکاندا سەپاند و هەر لە یەکەم ساڵەکان هەزاران لاوی کورد لەسێدارە دران و یان گوللە باران کران.

ئەمڕۆ ٢٨ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دەرچوونی فەرمانی جیهاد روحوڵڵا خومەینی دژبە خەڵکی کوردستانە، بە پێی ئەو فەرمانە هەزاران کەس کە ئەندامانی ئەرتەش، سپا و هێزەخۆبەخشەکان و هێزی ئاسمانی ئێران بوون بە پشتیوانی تۆپخانەکان هاتنە کوردستان و خەڵکێکی مەدەنی زۆریان کوشت.

لە ساڵانی دوای ئەم هێرشە گشتگیرەدا و دوای فەرمانی جیهادی خومەینی کوشتوبڕی خەڵک لەلایەن هێزە ئەمنی و نیزامیەکانی حکوومەت لە کوردستان هێشتا درێژەی هەیە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی تا ئێستا لانیکەم ٩٥٥ کۆڵبەر کوژرا و بریندار کراون، ٣٨٧ هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون، ١٣٣ هاووڵاتی مەدەنی کوژراو بریندار کراون، ٧٣ هاووڵاتی لە بەندیخانەکان گیانیان لەدەست داوە و ١٩٧ کەسی دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون یان بریندار کراون.


لە سەرەتای ٢٠١٦ هەتا مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۰
کوژران و برینداربوونی ۹۵۵ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ۳۸۷ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ۲۶۴۲ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ۲۸۷۳ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ۶۱۰ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ۳۰ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ۱۳۳ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ۷۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ۱۹۷ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠
کوژران و برینداربوونی ١٥٠ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ٤٣ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ٢٧٠ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ٥١٧ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ١١٣ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ۳ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ١٧ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ١٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین


ساڵی ۲۰۱۹
کوژران و برینداربوونی ۲۵۲ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ۵۲ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ۸۱۲ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ۷۱۰ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ۱۶۳ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ۳ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ۷۰ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ۲۰ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ۲۷ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین


ساڵی ٢٠١٨
کوژران و برینداربوونی ٢٣١ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ٧٠ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ٧١٧ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ٨٢٤ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ١٧٠ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ١٢ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ١٦ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ٥٩ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

ساڵی ٢٠١٧
کوژران و برینداربوونی ٢٢٦ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ١١٢ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ٥٧١ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ٤٤٦ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٧٩ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ٤ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

ساڵی ٢٠١٦
کوژران و برینداربوونی ٩٦ کۆڵبەر
لەسێدارە دانی ١١٠ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەر کردنی ٢٧٢ هاووڵاتیی کورد
سەپاندنی ٢٨٦ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٨١ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ٨ هاووڵاتیی دیکەی کورد
کوژران و بریندار بوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گیان لە دەست دانی ٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
کوژران و بریندار بوونی ٤١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە