فەرهاد محەمەدی بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: پارێزەرێکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەس

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٣:٥١

 

هەنگاو: پارێزەرێکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١)، فەرهاد محەمەدی، پارێزەر و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میلیی دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ ناوەندی جێبەجێ کرانی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٠ مانگ بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

فەرهاد محەمەدی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ (٢ی ژانویەی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش شەش مانگ بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە دواجار جۆزەردانی ٢٧٢٠ (ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە کە ەئو سزایە ڕەشەممەی هەمان ساڵ (مارسی ٢٠٢١) لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە