قەهرەمان کەریمی، پارێزەری پلە یەکی دادگا دەستبەسەر کرا

قارەمان کەریمی یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٠:٣١


هەنگاو: یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

قارەمان کەریمی یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی ڕێگای بێستوون، قەهرەمان کەریمیان لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری تاران دەستبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ پاوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، قارەمان کەریمی یەکێک لە پارێزەرانەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا پارێزەری زۆرێک لە بەندکراوانی سیاسی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بووە.

هەر لەم ڕاستایەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان نگین مەحموودی، هاوژینی قارەمان کەریمیان دوای بانگهێشتی بۆ دادگا دەستبەسەر کرد. نگین کە دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگەیە، دوای پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەیەکی ١ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە ناوەندی پەروەردە و چاکسازی کرماشان ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە