لانی کەم ٦ هاووڵاتی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ڕفێندراون

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکران و ڕفاندنی هاووڵاتییان، لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە نێوەکانی: هیوا تابعی، زانیار قوربانی، ئارمین ئەحمەدی، حوسێن فەتح

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٥:٣١


هەنگاو: یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکران و ڕفاندنی هاووڵاتییان، لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە نێوەکانی: هیوا تابعی، زانیار قوربانی، ئارمین ئەحمەدی، حوسێن فەتحی، موحسین مارابی و عادڵ ئیمامی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات ڕفێندراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا تابعی و ئارمین ئەحمەدی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

هەروەها، حوسێن فەتحی، لە ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەر (٢ی نۆڤەمبەر) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات ڕفێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعات، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی خەزەڵوەر (٢٧ئۆکتۆبەر) موحسین مارابییان ڕفاندووە.

عادڵ ئیمامی، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر (٢٦ی ئۆکتۆبەر) هەر لەلایەن ئەو هێزانە لە شەقامی "تەروەرێز"ی شاری کامیاران ڕفێندراوە.

هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە