لاوێکی سەقزی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای ئەم حەفتەیە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سەقزیان بە ناوی ”زانکۆ ئەمیری“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەو لاوە سەقزییەیان لە جاددەی سەقز بۆ بانە دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

سەرەڕای تێپەڕێنی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی زانکۆ ئەمیری، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە