لاوێکی کرماشانی کە لە منداڵی توشی تاوان ببوو، بە نهێنی لەسێدارە دراوە

هەنگاو: سزای سێدارەی لاوێکی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٥ ساڵا توشی تاوان ببوو، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٥٩

 

هەنگاو: سزای سێدارەی لاوێکی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٥ ساڵا توشی تاوان ببوو، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی سەجاد سەنجەری، تەمەن ٢٥ ساڵ کە لەکاتی مێرمنداڵی توشی تاوان ببوو، بە نهێنی و بە بێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان سزاکەی جێبەجێ کراوە.

سەجاد سەنجەری ١٠ ساڵ پێش و لەکاتێکدا تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی بوو، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی هاوتەمەنی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

دیانا تەلحاوی، جێگری بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای لێبوردنی نێودەوڵەتی لەوبارەوە وتی: “بە لەسیدارەدانی نهێنی سەجاد سەنجەری، بەرپرسانی ئێرانی جارێکی دیکە بێ ڕەحمیی ڕەهای دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەیان نیشان دا. کەڵک وەرگرتن لە سزای سێدارە بۆ ئەو کەسانەی کە لەکاتی ئەنجامی تاوان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە و وەکوو هێرشی زاڵمانە بۆ سەر مافەکانی منداڵان هەژمار دەکرێت”.

بە وتەی ناوبراو: “بە نهێنی لەسێدارە دان و بە بێ دوایین جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە، ئوگوویەکی هەڕەشە ئامێز لە بەرپرسانی ئێرانییە کە بە نهێنی و یان لە کورت ماوەدا سزای سێدارە جێبەجێ دەکەن هەتا دەرفەتی دەستێوەردانی گشتی و تایبەتی (بەمەبەستی پێشگیری لە سێدارە) بگاتە کەمترین ئاستی خۆی.”


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە