لێدان و کوتانی کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود کۆڵبەرێکی بەساڵاچوویان بە قونداخی چەک داوەتە بەر لێدان و کوتان.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٧:٣٠


هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود کۆڵبەرێکی بەساڵاچوویان بە قونداخی چەک داوەتە بەر لێدان و کوتان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێکی بەساڵاچوویان بە ناوی ”ڕەزا عەبدوڵڵاهی“ خەڵکی گودنی تاوگۆزی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا عەبدوڵڵاهی بە قونداخی چەک چەندین زەربە لە سەری دراوە و لەئاکامدا سەری لە دوو شوێنەوە شکاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە