لە سنووری سەوڵاوا کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکیش بە سەختی بریندار کرا.

٩ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٩:١٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکیش بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە ملەی تەتەی سەوڵاوا تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

لە ئاکامی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی “کەیوان حەق مورادی” تەمەن ٣٢ ساڵ کوژراوە و کؤلبەرێکی دیکەش بە ناوی “سیروان تەخانی” بریندار بووە کە هەردوویان خەڵکی مەریوانن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان تەخانی بۆ بنکە دەرمانییەکانی مەریوان گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون کە ٦ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە