لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێک بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران بریندار کرا.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٢:٤١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ١٢ی نیمەڕۆی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٣ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری حاجی عومران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زاهیر تەزاهۆم” بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر تەزاهۆم کوڕی حوسێن ئەژنۆی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە