لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ه

٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٨:٢١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.

لە ئەنجامی ئەم درسڕێژەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نۆریاو سەر بە شاری پاوە بە ناوی داریوش وەلەدبەیگی بە سەختی بریندار بووە.

دایوش وەلەدبەیگی  بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە