لە سێدارە دانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە کرماشان، زەنجان و ئیلام

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. لەماوەی سێ ڕۆژدا پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٦:١٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. لەماوەی سێ ڕۆژدا پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و زەنجان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

هەواڵی لەسێدارە دانی ئەو بەندکراوە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکی حکومەتی و مافی مرۆڤی بڵاو نەبووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە هەتا ئێستا، حوکمی سێدارەی ١١ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست بەسەریاندا سەپاوە، لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە