حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری زەنجان جێبەجی کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کرا.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوون بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”هیدایەت مێحرابی“ کوری برزوو لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کراوە.

هیدایەت مێحرابی ساڵی ٢٧١٥ی کوردی (٢٠١٤ی زایینی) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هیدایەت لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی زەنجان ڕاگیرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممەش سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دران.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە