حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە ئیلام جێبەجێ کرا
هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بەرێوەچوو.
٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٠٦
هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام بە رێوەچوو.
ئەو سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵ ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتیە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٧٠ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٦٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان لەو وڵاتە بووە لەو ساڵەدا.