لە کرماشان سەرۆکی کۆمپانییەک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن چوار ساڵ

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو کچێكی تەمەن چوار ساڵی خەڵکی کرماشان لەلایەن بەرپرسی کۆمپانییەکی کەرتی تایبەتەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە

١٤ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٢٠

 

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو کچێكی تەمەن چوار ساڵی خەڵکی کرماشان لەلایەن بەرپرسی کۆمپانییەکی  کەرتی تایبەتەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری و تۆمەتبار دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، “فەرزاد قاسمی” بەرپرسی کۆمپانیای “مارال صنعتی غرب”  لە شارەکی پیشەیی بێستون، کچێکی تەمەن چوار ساڵانی سواری ئۆتۆمبێلی خۆی کردووە و بە بێ ئاگاداری باوک و دایکی لەگەڵ خۆی بردوویە و منداڵەکەی ئازار داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەو کچە منداڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، فەرزاد قاسمی رۆژی پێنجشەممە “ب . و”ی لەگەڵ خۆی بردووە و گێچەڵی سێکسی پێ فرۆشتووە.

باوکی (ب) کە قاپەوان و پاسەوانی ئەو کۆمپانیا بووەە بە هەواڵدەریی ئیرنای ڕاگەیاندووە: “کاتێک کە منداڵەکەم گەڕایەوە، هەموو گیانی بریندار بوو، بردمانە لای دووکتور و دەرکەوت کە جیا ١٩ برین لە سەر لەشیە و دەسدرێژی کراوەتە سەری، ئێمەش سکاڵامان کردوە و منداڵەکەش وتویە کە ئەو کابرایە جلەکانی لەبەر دادەکەندووم، داواکاری گشتیش لەگەڵ منداڵەکەم قسەی کردووە .

داواکاری گستی لە کچەکەم پرسی کە چوون بۆ کوێ؟

 کچەکەشم وتی نازانم پێم وایە دارستان بوو.

 داواکاری گشتی لێی پرسی کە پارک بوو یا دارستان؟

 منداڵەکەم وتی دارستان.

 دیسان داواکری گشتی لە کچەکەم پرسی کە لەوێ هاورێکانت هەبوون لەگەڵیان کایەت کرد؟

 کچەکەم وتی نە هیچ کەسی لێ نەبوو، تەنیا دارستان بوو.

 

(ب . و) ٣ ڕۆژ پێش پێی ناوەتە ٥ ساڵیەوە وباوکی دەڵێ بەرپرسی کۆمپانیاکە ئێمەی لە ئیش  و شوێنی مانەوەکەمان دەرکردووە و پێمانی وتووە من پارەم هەیە و بە پارە یاسا دەکڕم.

فەرزاد قاسمی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە دادگا بارمتەی ٥٠٠ میلوین تمەنی بۆ ئازاد کردنی دیاری کردووە کە بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئەو بارمتەیە ئامادە بکات، لە بەندیخانەی ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە